بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دەیەمین سەردانی دەرەوەی لە 18 مانگی ڕابردوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 14 ی شوبات بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پەکین و لە فڕۆکەخانە لە لایەن وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتیاری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە لایەن شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە بینای کۆنگرەی نیشتمانی گەلی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
ئەیلولی ڕابردوو لە هەشتەمین سەردانی دەرەوەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە گەڵ سەرۆک کۆماری چین کۆبووە. کۆبوونەوەکەش لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان و لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی شانگهای بووە کە سەرۆک کۆماری چین بە فەرمی بانگهێشتی هاوتا ئێرانییەکەی کرد سەردانی پەکین بکات./.