بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە چاوپێکەوتنی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وتی: چین بە دەر لە هەر گۆڕانکارییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هاوبەشی ستراتیژیی خۆی لە گەڵ ئێران بەرەو پێش دەبات.
ناوبراو وتی: چین خواست و ئیرادەی ئەوەی هەیە کە پرۆژەی ڕێگای ئاورێشم بە هاوکاری ئێران جێبەجێ بکات، پەیوەندی بە تۆڕەکانی گواستنەوە لە گەڵ ئێران بدات و هەروەها بەرهەمی کشتووکاڵیی بەکوالیتی زیاتر لە ئێران هاوردە بکات./.