بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەڵتەی دڵ کاتێک ڕوو دەدات کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ و مەوادی دیکە لە شادەمارەکان.
کۆمەڵێک نیشانەی دیار هەیە کە ئاماژەن بۆ ڕوودانی جەڵتەی دڵ و لە گرنگترینی ئەوانەش دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
1 – گێژبوون و هیلاکی:
نابێت ڕێژەی نائاسایی هیلاکی و گێژبوون پشتگوێ بخرێت کە ئەوانە بە نیشانەی سەرەکی ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت. بۆ نموونە، سادەترین کاری وەک ڕێکخستنی شوێنی نووستن یان خۆشۆردن ببێتە ئەرکێکی قورس.
2 – بوونی ئازاری سک:
پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی کتوپڕ لە هەندێک کاتدا هەست بە ئازاری توند لە ناوچەی سک دەکرێت کە هەندێک کات دڵتێکەڵهاتن و ئاوسان و تێکچوونی گەدەی لە گەڵ دەبێت.
3 – ئازاری سنگ:
هەستکردن بە فشارێکی زۆر لە ناوچەی سنگ ناوبەناو لە گەڵ ئازارێکی توند و بێزارکەر نیشانەی پێشوەختەی جەڵتەی دڵە و هەروەها پێدەچێت نیشانەی دیکەی لە گەڵ بێت لە قۆڵەکان و مل و شانەکان و گەدە.
4 – هەناسەتوندی:
پێش شەش مانگ لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ مرۆڤ هەست بە هەناسەتوندی بەردەوام دەکات لە گەڵ هەستکردن بە بێ توانایی هەڵمژینی هەوای پێویست و ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون و تێکچوونی هاوسەنگی./.