بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە گوشاری دەرەکی و گەمارۆکان ناتوانن ڕێگری لە هاوکارییەکانی مۆسکۆ و تاران بکەن و بە پێچەوانەوە، هەنگاوە نایاساییەکانی ئەوان پەیوەندییەکان و هاوکاری ئەرێنیی نێوان هەر دوو وڵات بەهێزتر دەکات.
ناوبراو لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە ڕایگەیاندبوو هاوکارییەکانی ئێران بۆ ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینا ڕەنگە ببێتە هۆی پەراوێزکەوتن و سزای زیاتری دژ بەم وڵاتە، جەختیکردەوە کە ڕووسیا و ئێران بە بێ گرنگیدان بە بۆچوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی کە گوشار و گەمارۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ناتوانێت ڕێگری لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانمان بکەن، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئەو هەنگاوە نایاساییانەی ئەوان، گەشەی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تارانی بە دواوە دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: بازرگانیی ڕووسیا و ئێران لە ساڵی 2022 لە سەدا 202 گەشەی کرد و گەیشتە نزیکەی 5 ملیار دۆلار.
ماریا زاخارووا وتی کە بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵاتە کە ڕێڕەوی پەیوەندییەکان دیاری دەکات و ژێرخانی پێویست بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئێران بە تایبەت لە بواری بازرگانی و بانکی دابین کراوە./.