بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد لە چاوپێکەوتنی نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا وتی کە لەم بارودۆخەی پاش بومەلەرزەدا نابێت پرسی مرۆڤدۆستانە تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.
وەزیری دەرەوەی سوریا هەروەها جەختی لە سەر پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی کردەوە.
مێقداد وتی کە دیمەشق بە تەواوی هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانی پەیوەندیدار دەکات.
گیر پیدرسۆن نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریاش ئامادەیی خۆیی بۆ هاوکاریکردنی دیمەشق لەم بارودۆخەدا ڕاگەیاند./.