بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێتی جیهانی زانایانی خۆڕاگری لە بەیاننامەیەکدا داوای هەڵگرتنی سەرجەم سزا زاڵمانە و دژە مرۆڤانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لە دژی گەلی سوریا بە تایبەت لەم هەلومەرجەی کارەساتی بومەلەرزەدا کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە سزاکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە دژی سوریا پێشێلکردنی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤە و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی دوژمنی زایۆنیستی و سیاسەتی زاڵمانەی واشنتندا سەپێندراوە.
یەکێتی جیهانی زانایانی خۆڕاگری بە ئاماژە بە بانگەشەی ئەمریکا بۆ سووککردنی بەشێک لەو سزایانە ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی ئەمریکا و بانگەشەی هەڵگرتنی 180 ڕۆژەی بەشێک لە سزاکانی سوریا پیشاندەری بەردەوامی سیاسەتی زاڵمانەی واشنتنە لە دژی گەلانی موسڵمان.
لەو بەیاننامەیەدا هەروەها ستایشی هاوکارییەکانی ئێران، جەزایر، لیبیا و لوبنان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریا کراوە./.