بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە وتارێکدا بە توندی نیگەرانی خۆیی لە سەر ناکۆکییە ناوخۆییەکان و لێکترازانی زیاتر لەم ڕژێمەدا دەربڕی.
ناوبراو وتی کە هەمووان لە ئیسرائیل هەست بەوە دەکەن کە دۆخەکە وەک بەرمیلە باروتێکە کە بەرەو شەڕێکی گەورەی ناوخۆیی دەڕوات.
هێرتزۆگ وتی: هەست بەوە دەکەم کە بە جیدی بەرەو شەڕ و پێکدادان و تەنانەت شەڕێکی قورس دەڕۆین، بەرمیلە باروتەکە بەرەو تەقینەوە دەڕوات و ئێمە لە ئەگەری شەڕی ناوخۆیی نزیک بووینەتەوە، داوا لە برایان و خوشکانی ئیسرائیلی دەکەم، هەڕەشە دەرەکییەکان زۆرە، لەم هەلومەرجەدا توندووتیژی لە هەر لایەکەوە هێڵی سورە.
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی داوای لە کابینەی نتانیاهۆش کرد لە پرۆژەی چاکسازی لە سیستەمی دادوەری پاشەکشە بکات./.