بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەیەم سەردانی دەرەوەی لە 18 مانگی ڕابردوو، ئەمڕۆ دووشەممە 13 ی شوبات بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانەکەی بۆ چین دەستپێکرد.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، مێهرداد بەزرپاش وەزیری ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون، جەواد ئەوجی وەزیری نەوت، سەید ڕەزا فاتمی ئەمین وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانی، سەید جەواد ساداتی نەژاد وەزیری کشتووکاڵ، سەید ئێحسان خاندوزی وەزیری ئابوری و دارایی، محەممەد ڕەزا فەرزین سەرۆکی بانکی ناوەندی، غوڵام حوسێن ئیسماعیلی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار و جێگرانی چەندین وەزیر لە ئەندامانی شاندەکەی یاوەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم سەردانەی بە گرنگترین سەردانی دوو دەیەی ڕابردوو ناو برد و وتی کە ستراتیژی سەرەکی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سیاسەتی هاوبەشی ئابوری بە گرنگیدان بە کیشوەری ئاسیایە./.