بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم، پارێزگاری هەولێر، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی، ژمارەیەکی دیکە لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم، بەرپرسانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژمارەیەک لە سەرکۆنسووڵی وڵاتانی دیکە، کەسایەتییە ئائینییەکان، نوێنەری کەمینە ئائینی و نەتەوەییەکان و …. لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی چل و چوار ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشدار بوون.
لەو ڕێوڕەسمەدا نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی ئەم وڵاتە لە بواری زانستی، پیشەسازی، کشتووکاڵی، پێگەی ژنان لە پاش شۆڕشی ئیسلامی و بوارەکانی دیکە سەرەڕای بوونی گوشاری زاڵمانەی دوژمنان و گەمارۆ و سزاکان، وتارێکی پێشکەش کرد.