جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتار

ئێران و چین دۆستانی کاتی تەنگانە

جام کوردی – دۆستانی کۆن باشترین هاوبەشن بۆ داهاتوویەکی ڕوون. ئێران و چین دۆستانی کاتی تەنگانەی یەکترن.

شوبات 13, 2023
in وتار
A A
0

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

زۆر بەختەوەرم کە لە سەرەتای ساڵی نوێی چینی و لە جەژنی بەهار، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەڕێز شی جین پینگ سەرۆک کۆماری بەڕێزی کۆماری گەلی چین، میوانی گەلی خاوەن شارستانیەتی ئەو وڵاتەم و دەرفەتی چاوپێکەوتن لە گەڵ کاربەدەستانی حکومی، بیرمەندان و چالاکوانانی ئابوری دابین کراوە. بە نوێنەرایەتی لە گەلی خاوەن شارستانیەتی ئێران، وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی خۆم بۆ گەل و حکومەتی چین، هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم و هیوادارم کە لە ساڵی نوێ بەرەوپێشچوونی زیاتر لە پەیوەندی بەهێزی نێوان گەلانی هەر دوو وڵات بەدی بکرێت.

ئێران و چین وەک دوو شارستانیەتی زیندوو و چالاکی مرۆڤایەتی لە دەستپێشخەرییەکی مێژوویی لە ڕێگای ئاورێشمی مێژووییەوە پەیوەندییان پێکەوە هەبووە و ئاسوودەیی و بەختەوەری مرۆییان وەک بەرژەوەندییەکی گشتی دابەشنەکراو کە لە ڕێگای هاوکاری و هاوبەشییەوە مسۆگەر دەبێت، لە بیرەوەرییەکانی مێژوودا تۆمار کردووە. چین لە ڕێگای ئاورێشمی مێژوویی، بە جیهانی بوو و ئەم بەختەوەری و دەسکەوتە لە ڕێگای ئێرانەوە بەردەوام بوو. ئێستا بۆ زیندووکردنەوەی ئەم دەستپێشخەرییە لە جیهانی نوێ، هەر دوو گەل جارێکی دیکە لە چارەنووسی یەکتردا هاوبەشن.

هەر دوو حکومەتی ئێران و چین کە پلانی هاوبەشی ستراتیژییان وەک نموونەی پەیوەندییە بەردەوامەکانی خۆیان هەڵبژاردووە، خاوەن خاڵی هاوبەش و تێڕوانینی هاوبەشن بەرامبەر بە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان. هەر دوو وڵات دژی زوڵم و تاک جەمسەرین و جەخت لە سەر پێویستی ڕێزگرتن لە ماف و بەرژەوەندی سەرجەم وڵاتان دەکەنەوە. هەر دوو وڵاتی ئێران و چین بڕوای قووڵیان بەوە هەیە کە لە ڕێگای گرنگیدان بە پیرۆزییەکانی مەعنەوی – مرۆیی و ڕێزگرتن لە مافی گەشەسەندنی گەلان، دەتوانرێت پەرە بە ئاشتی و دادپەروەری جیهانی بدرێت. هەر دوو وڵات تاک جەمسەری، سزا و گەمارۆکان بە هۆکاری سەرەکی قەیران و ناسەقامگیری دەزانن و جەخت لە سەر پێویستی هەوڵی هاوبەش لە پێناو گەیشتن بە چەند جەمسەری ڕاستەقینە و مسۆگەربوونی دادپەروەری و جێگیربوونی حکومڕانیی دادپەروەرانە لە ئاستی جیهان دەکەنەوە.

ئێران و چین کە بە درێژایی مێژوو لە پەیوەندی و هاوکاریدا بوون و ئاشنایەتی و پێکەوەبوونی ڕاستەوخۆیان هەبووە، ئێستاش شیاوی ئەوەیە کە لە سەردەمی نوێدا ناسینەوەی خۆیان لە یەکتر بە شێوازی ڕاستەوخۆ ببینن نەک ئەوەی کە لایەنی سێهەم بە یەکتریان بناسێنێت. ناسینەوەی ناڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی لێک تێگەیشتنی هەر دوو لا بە پێی بەرژەوەندییەکانی لایەنی سێهەم، بۆ گەیشتن بەم ئامانجە حکومەتەکەی من پاڵپشتی لە پەیوەندی خەڵک لە گەڵ یەکتر بە تایبەت خوێندکارانی زانکۆ و هەروەها گەشتیاریی نێوان ئێران و چین دەکات. لەم پێناوەدا و بە ئامانجی ناسینەوەی باشتری ئامانجە بەرزەکانی گەل و حکومەتی ئێران ئاماژە بە چەندین خاڵ دەدەم:

کۆماری ئیسلامی ئێران لەو بڕوایەدایە کە پێشکەوتن بابەتێکی ناوخۆییە کە دەتوانێت لە گەڵ جیهانی دەرەوە لە پەیوەندیدا بێت. لە سەر ئەم بنەمایەش گەلان دەبێت بە پێی پیرۆزییەکان و نموونەی حکومڕانیی خۆماڵی و کەلتوری ناوخۆیی، پلانی گەشەپێدانی خۆیان دابڕێژن و جێبەجێی بکەن. بەرژەوەندییە سەرەکییەکان و مافی گەلان بە تایبەت مافی گەشەسەندن، دانوستانی لە سەر ناکرێت و هەر هەوڵێکی وڵاتانی زلهێز بۆ بە سیاسیکردن و لە ئاکامدا زەوتکردنی مافی گەلان بە کەڵک وەرگرتن لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان تووشی شکست دەبێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی بنەماکانی ئائینی ئیسلام و ڕێزگرتن لە تەواوی ئائین و کەلتورەکان، دژی توندڕۆیی و تیرۆریزمە و بە پێچەوانەی ئیسلامی ڕاستەقینە و بەختەوەری مرۆیی دەزانێت. ئیسلامی ڕاستەقینە دژی تیرۆریزم و توندڕۆیی و تەکفیرە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە تەنیا ڕێگای دابینکردنی ئاسایش پشت بەستنە بە توانا ناوخۆییەکانی ناوچەکە. ئەزموونی ئێمە لە ڕۆژئاوای ئاسیا پیشانی داوە کە دەستێوەردانی بێگانەکان تەنیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزی و تیرۆریزم. ئەزموونی سەرکەوتووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داعش و ڕێگری لە پەرەسەندنی بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان، گوزارشت لەوە دەکات کە هێزی ئێران هێزێکی دابینکاری ئاسایشە و توانا ناوچەییەکانی، پشتیوانی ئاشتی و سەقامگیری وڵاتانە و تەنیا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی وڵاتانی خۆسەپێنەر بەکار دەهێندرێت.

ڕۆژئاوای ئاسیا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو گۆڕانکارییەکی زۆری بە خۆوە بینیوە. دوو شەڕی گەورە لە ئەفغانستان و عێراق تەنیا بەشێک لەو گۆڕانکارییە بووە وەک ئەنجامی پەرەسەندنی تیرۆریزم، ئاوارەبوونی ملیۆنان مرۆڤ و کوژرانی سەدان هەزار کەسی سڤیل. لە ساڵانی دوو دەیەی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەی پیشان داوە کە وەک کاراکتەرێکی بەهێز و بەرپرسیار ئامادەیی و توانای ئەوەی هەیە لە دابینکردن و پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە ڕۆڵی چالاکی خۆی بگێڕێت. ئێمە بەرپرسیارانە لە گەڵ دۆستانی عەرەبی خۆمانداین. کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی پەیوەندی مێژوویی لە گەڵ گەلانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا شان بە شانی ئەوان شەڕی دژ بە تیرۆری کرد و بە کردەوە ئەوەشی سەلماند کە بەرژەوەندییەکانی خۆی بەدەر لە ئاشتی، سەقامگیری و پاراستنی مافی سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە نازانێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی زۆرترین هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەت دۆستانی وەک چینە. پەکین بەردەوام ئەوەی سەلماندووە کە چۆن وڵاتێک دەتوانێت بە بێ خۆسەپاندن کە تایبەتمەندی هێزەکانی ڕۆژئاوایە، بە پێشکەوتن بگات و یارمەتیدەری گەشەپێدانی وڵاتانی دیکەش بێت. ئەم تێڕوانینە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێزی لێدەگیرێت. پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری گەلی چین بەردەوام پەیوەندییە باش و گەشەسەندوو بووە.

تێڕوانینی هاوبەشی هەر دوو وڵات لەم بارودۆخە نێودەوڵەتییەدا دەتوانێت زیاتر پەیوەندییەکان بەرەوپێش ببات. پێم خۆشە جەخت لە سەر ئەوە بکەمەوە کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەوامیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەدەر لە گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت. ئێمە ڕەوتی گەشە ئابوری و سەرمایەگوزاری دەرەکیی چین لە بەرژەوەندی گەلی ئەم وڵاتە و گەلانی دیکە دەزانین و پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی چین لە پێناو پەرەپێدانی ئاشتی، ئاسایش و گەشە لە جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم ڕەوتە ئەرێنییە بە ڕێبەرایەتی سەرۆک کۆماری چین تا گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکان لە ساڵانی داهاتوو بەردەوام بێت.

ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئێران و چین لە گەڵ هاوکارییە سیاسییەکان و ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و پاراستنی یەکپارچەیی خاک، لە پێناو گەشەی ئابوری، تەواوکەرێکی ستراتیژی باش بۆ یەکتر دەبن و دەتوانن خزمەتی بەرامبەر لە پێناو گەشەسەندن بە یەکتر پێشکەش بکەن. سەربەخۆیی سیاسی، هێزی دابینکردنی ئاسایش، هێزی مرۆیی خوێندەوار، تێچووی کەمی وەبەرهێنان، یەدەکی وزە، پێگەی ترانزێتی و ژێرخانی پیشەسازی تەنیا بەشێکن لە تواناکانی ئێران کە دەتوانێت بگاتە بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژی لە نێوان ئێران و چین.

گەلی ئێران هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم یادداشتە، چل و چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەرز ڕادەگرێت. شۆڕشی ئیسلامی بۆ ڕزگارکردنی گەلی ئێران لە ژێر چەپۆکی هەزاران ساڵەی حکومەتە دیکتاتۆرییەکان و بەسراوەکانی زلهێزەکانی جیهان سەرکەوتنی بە دەست هێنا. گەلی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی خۆی تێچوویەکی زۆری داوە.

ئێران ڕۆژی سەربەخۆیی نییە لە بەر ئەوەی کە هیچ کات ژێردەستە نەبووە. هۆکاری دوژمنایەتی وڵاتانی زلهێزی خۆسەپێن ئەوەیە کە گەلی ئێران ئیرادەی ئەوەی هەیە کە چارەنووسی خۆی دیاری بکات و لەم ڕێگایەشدا سەرکەوتوو بووە. لە ماوەی ئەم ساڵانەدا گەلی ئێران پێشکەوتن و خۆڕاگریی وەک ئەزموونێک پێکەوە بینیوە. کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکان گەیشتووەتە پێشکەوتنێکی بەرچاو بە تایبەت لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا.

ئێران مەڵبەندی زانست و هونەرە. بە هۆی توانای گەنجان و هەوڵی زانایان، ئێران لە وەبەرهێنانی زانستدا پلەی پانزەیەمی جیهانی هەیە. لە تەکنۆلۆژیای ناردنی مانگی دەستکرد بۆ بۆشاییەکانی ئاسمان بە پێی توانای خۆماڵی پێگەیەکی جیهانیی هەیە. لە مسۆگەرکردنی سەرجەم پێشکەوتن و دەسکەوتەکاندا ژنانی ئێرانی هەموو کات پێشەنگ بوون و ڕۆڵی بەرچاویان لە گەشەسەندنی ئێراندا هەبووە. ئەم دەستکەوت و توانا گەورەیە دەتوانێت بەستێنی هاوکاری زیاتری دوو گەلی ئێران و چین دابین بکات.

کەلتوری دۆستایەتی و جوانمێری لە ئێران مێژوویەکی بە قەدەر شارستانیەتەکەی هەیە. ئێران و چین دۆستانی کاتی تەنگانەن. دۆستانی کاتی پێکەنین و میوانی زۆرن بەڵام لە کاتی تەنگانەدا ژمارەی دۆستان کەمە. پەیوەندی دۆستانەی هەر دوو گەلی ئێران و چین بە پشت بەستن بە ئیرادەی هاوبەش، دەرفەتێکی زۆر بۆ قووڵکردنی متمانەی ستراتیژیی بەرامبەر و داهاتوویەکی ڕوونتر بۆ پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات دابین دەکات.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران

Previous Post

فۆئاد حوسێن: دابەزینی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە قازانجی عێراقە

Next Post

سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ چین دەستیپێکرد

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە
نوێترین هەواڵ

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

حوزه‌یران 2, 2025
ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز
نوێترین هەواڵ

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

ئایار 23, 2025
شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو
نوێترین هەواڵ

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

ئایار 19, 2025
کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو
نوێترین هەواڵ

کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو

ئایار 12, 2025
پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا
نوێترین هەواڵ

پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا

ئایار 4, 2025
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا
نوێترین هەواڵ

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

نیسان 28, 2025
Next Post
سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ چین دەستیپێکرد

سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ چین دەستیپێکرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020