بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ئالی ئێسحاق بە ئاژانسی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا زۆر بەهێزە و هەر دوو وڵات پەیوەندییەکی دۆستانەیان هەیە و کاریگەری لە گۆڕینی کابینە و کەسەکان وەرناگرێت و ئەم پەیوەندییە بەهێزەش بووەتە بابەتێکی گرنگ بۆ تاران و بەغدا.
ناوبراو بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵی تایبەت بە کێشەی بەردەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان نێوان ئێران و عێراق، وتی کە ئەو هەواڵانە ڕاست نین و هەناردەی ئێران بۆ عێراق بە بێ هیچ کێشە و بەربەستێک بەردەوامە و تەنانەت پێشبینی زیاتربوونی ئاڵوگۆڕەکانیش دەکرێت.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – عێراق وتی: بە سزاکانی نوێی بانکی لە لایەن ئەمریکاوە، چاودێریکردنی بانکەکان و ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق زیاتربووە کە ئەمە هەندێک سنوردارکردنی چالاکییەکانی بە دواوە بووە.
ئالی ئێسحاق وتی کە خستنەبازاڕی دۆلار لە عێراق دابەزیوە و نرخەکەی بەرز بووەتەوە و ئەمەش زیانی بە کەرتی بازرگانیی ئەم وڵاتە گەیاندووە.
ناوبراو وتی کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق پارێزراوە و بە گۆڕانکاری لە بازاڕی دۆلار و دینار لە لایەن حکومەتی بەغداوە، کێشەکان چارەسەر دەبەن./.