بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پەرەپێدانی بازرگانیی خانووی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران وتی: لە سەرەتای ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی تا کۆتایی مانگی 10، 102 ملیۆن و 995 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 45 ملیار و 318 ملیۆن و 949 دۆلار لە ئێرانەوە هەناردەی 143 وڵاتی جیهان کراوە کە 96 ملیۆن و 956 هەزار تەن بە بەهای 42 ملیار و 336 ملیۆن و 589 هەزار دۆلاری بۆ 20 وڵات بووە کە لە سەدا 94 ی کێش و هەروەها لە سەدا 93.4 ی بەهای هەناردەی ئێران بە گشتی لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: چین بە 12.6 ملیار دۆلار (گەشەی لە سەدا 10)، عێراق بە 8.9 ملیار دۆلار (گەشەی لە سەدا 22)، تورکیا بە 6.6 ملیار دۆلار (گەشەی لە سەدا 46)، ئیمارات بە 4.8 ملیار دۆلار (گەشەی لە سەدا 35) و هیندستان بە 1.6 ملیار دۆلار (گەشەی لە سەدا 6)، پێنج ئامانجی سەرەکی و یەکەمی هەناردەی کاڵای ئێرانی لەم ماوەیەدا بوون کە بە گشتی بە 76 ملیۆن و 178 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 34 ملیار و 576 ملیۆن، لە سەدا 76.3 ی کۆی گشتی هەناردەی ئێران بۆ ئەو وڵاتانە بووە.
لەتیفی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەفغانستان بە 1.3 ملیار دۆلار (دابەزینی لە سەدا 13)، پاکستان بە 1.1 ملیار دۆلار (دابەزینی لە سەدا 13)، عۆمان بە 917 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 63)، ئەندونیزیا بە 674 ملیۆن دۆلار (دابەزینی لە سەدا 27) و ڕووسیا بە 597 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 23) لە پلەکانی شەشەم تا دەیەمی ئامانجەکانی هەناردەی کاڵای ئێرانیدا بوون و بە گشتی 10 ملیۆن و 753 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 4 ملیار و 668 ملیۆن و 123 هەزار دۆلار کاڵای ئێرانیان هاوردە کردووە کە لە سەدا 10.3 ی کۆی گشتی هەناردەی ئێران بووە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتی: ئازەربایجان بە 554 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 75)، تایلەند بە 526 ملیۆن دۆلار (دابەزینی لە سەدا 13)، ئەرمینیا بە 391 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 52)، تورکمانستان بە 369 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 38) و ئەفریقای باشور بە 283 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 31) پلەکانی یانزەیەم تا پانزەیەمی هەناردەی کاڵای ئێرانیان هەبووە کە دەکاتە 4 ملیۆن و 401 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 2 ملیار و 123 ملیۆن دۆلار و بە گشتی لە سەدا 4.7 ی هەناردەی ئێران لەم ماوەی 10 مانگەدا بووە.
ڕوحوڵڵا لەتیفی لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: ئۆزبەکستان بە 229 ملیۆن دۆلار (دابەزینی لە سەدا 33)، سوریا بە 193 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 10)، مۆزامبیک بە 189 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 241)، سەنگافورە بە 187 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 206) و کوێت بە 171 ملیۆن دۆلار (گەشەی لە سەدا 35) ئامانجی شانزەیەم تا بیستەمی هەناردەی کاڵای ئێرانی بوون کە ڕێژەکەشی بە گشتی 5 ملیۆن و 623 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 969 ملیۆن و 284 هەزار دۆلار (لە سەدا 2.1 ی کۆی گشتی هەناردەی ئێران لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی) بووە./.