بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە ساڵی 1996 لە لایەن سەرکردەی وڵاتانی چین، ڕووسیا، کازاخستان، قڕقیزستان و تاجیکستان بە ئامانجی هاوکاری چەندقۆڵیی ئابوری، ڕۆشنبیری، ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان دامەزرا و لە ئێستادا وڵاتانت هیندستان، کازاخستان، چین، قڕقیزستان، پاکستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئۆزبەکستان لەم ڕێکخراوەدا وەک ئەندامی سەرەکی و ئەفغانستان، بیلاڕووس و مەغولستان وەک ئەندامی چاودێر و کۆماری ئازەربایجان، ئەرمینیا، کەمبودیا، نیپاڵ، تورکیا و سریلانکاش لە هاوبەشەکانی وتووێژی ئەم ڕێکخراوەن.
ئێرانیش لە 17 ی ئەیلولی 2021 لە بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی شانگهای وەک نۆیەمین ئەندامی فەرمی دەستنیشان کرا. ئەندامبوونی ئێران بەدەر لە ڕەهەندە سیاسی و ئەمنییەکان، ڕۆڵی ئابوریی ڕێکخراوی شانگهای لە ناوچەکە زیاتر دەکات.
ئەم ڕێکخراوە کە لە ڕوانگەی چالاکوانانی ئابورییەوە کە هێزی ئابوری ناوچەیی و نێودەوڵەتی ناو دەبرێت، دەتوانێت دەرفەتێکی باش بۆ گەشەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردەی ئێران دابین بکات، لە بەر ئەوەی کە بەدەر کە دەسکەوتە سیاسی و ئەمنییەکان، دەرفەتی ئابوری زۆر باش دەخاتە بەردەم بازرگانانی ئێرانی و ئاسانکاری بۆ پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و وڵاتانی ئەندام دەکات.
لە لایەکی دیژەوە، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی شانگای یەک لە سەر سێی ڕێژەی دانیشتووانی جیهان پێک دێنن. لە ئێستادا ڕووسیا، چین و هیندستان لە وڵاتانی ئەندامی بریکس و بە هێزی گەورەی جیهان دەناسرێن. لە گەڵ یەکبوونی چین و هیندستان وەک دوو وڵاتی پڕ حەشیمەتی جیهان بە ئابورییەکە گەشەسەندوو، لە گەڵ ئێران و ڕووسیا کە یەدەکێکی زۆری نەوت و غازیان هەیە، دەتوانێت وەک شوێنی کۆکردنەوەی هێزە کاریگەرەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی شانگهای دەرفەتێکی کەم وێنەی بۆ زیاترکردنی هەناردەی نانەوتی و باشترکردنی دۆخی ئابوری ئێران هێناوەتە پێشەوە، لە بەر ئەوەی کە ئێران دەتوانێت بە پێی بارودۆخی جوگرافی، باشترین کەڵک لە گەشەی پەیوەندییەکانی وەربگرێت.
لەم نێوەندەدا چین لە ئەندامانی خاوەن پێگە و بەهێزی ڕێکخراوی شانگهایە و بە هاوبەشێکی ئێران دادەنرێت کە لەم ساڵانەدا سەرەڕای گوشارە نێودەوڵەتییەکان و گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ئێران، پەرەی بە دۆستایەتی لە گەڵ تاران داوە.
کەرتی تایبەتی ئێران پێشوازی لە پەرەپێدانی بازرگانی لە گەڵ چین دەکات
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، مێهراد عەباد ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێران بە ئاماژە بە مێژووی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و چین، وتی: لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوو مادەی سەرەتایی پێویستی کارگەکانی ئێران لە چینەوە دابین دەکرا و کەرتی تایبەت ئاڵوگۆڕی کاڵای بە باشی و بە ئاسانکاری لە گەڵ ئەو وڵاتە کردووە.
ناوبراو وتی کە کەرتی تایبەتی ئێران پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و چین دەکات، هەرچەندە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو هەندێک کێشە ئەو هاوسەنگییەی نێوان بازرگانیی هەر دوو وڵاتی تێکداوە.
چین هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکان لە گەڵ ئێران دەدات
سەعید ئشتیاقی ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێرانیش وتی: چین بەردەوام هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی لە گەڵ ئێران داوە و دەبێت ئاماژە بەم خاڵەش بدرێت کە پەکین لە کاتێکی دژواردا لە گەڵ ئێران بووە و بەردەوام وەک وڵاتێکی دۆست هەڵسووکەوتی کردووە.
کابینەی سێزدەیەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی خۆیی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، چین و هیندستان داوە و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی شانگهای پیشاندەری سەرکەوتنی بەرنامەکانە.
سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چین دەتوانێت ڕێگای پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان تاران و پەکین ئاسانتر بکات تا دۆستایەتی هەر دوو وڵات بەردەوام ڕووی لە گەشەسەندن بێت./.