بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل بارشت ئەفسەر و بەرپرسی پلاندانان، چاودێری و وەبەرهێنان لە یەکەی درۆنیی ڕژێمی زایۆنیستی لە بنکەی ئاسمانی تەل نۆف کوژراوە.
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ ئاماژە بە ناو و بەرپرسیاریەتی ئەو کەسە، ڕایگەیاندووە کە ئەفسەرێکی 43 ساڵە لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لە دەست داوە.
لە هەمان کاتدا ماڵپەڕی الجریدە ڕایگەیاندووە کە بە وتەی چەندین سەرچاوە ئەو ئەفسەرە ڕەنگە تیرۆر کرابێت. ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاو بووەتەوە./.