بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات و شاندی یاوەری لە دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبوونەوە و سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بومەلەرزەکەی ئەم دواییە وتووێژیان کرد.
بن زاید جەختی لە سەر بەردەوامی هاوکارییەکانی ئیمارات بۆ سوریا کردەوە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریاش سوپاسی هاوکارییەکانی ئیماراتی کرد و وتی کە ئەم هاوکارییانە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات پیشان دەدات.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئیمارات پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ بەشار ئەسەد، ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سوریای بەسەرکردووەتەوە./.