بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێپێوانی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و 22 ی ڕێبەندان ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە تارانی پایتەخت و 1400 شار و هەزاران گوند بەڕێوەچوو.
بە ملیۆنان کەس لە خەڵکی بەشەرەف و شۆڕشگێڕی ئێرانی لە ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆدا بەشدارییان کرد تا جارێکی دیکە پەیامی ئەوە بە ئەمریکا و دوژمنان و وڵاتانی دیکە بدەن ئەم شۆڕشە بەردەوام دەبێت و بە پشتیوانی گەل بەرەو لوتکەی پێشکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت.
لە تاران ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسی، وەرزشی و هونەرییەکان بەشدارییان لە ڕێپێوانی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرد.
فەریق سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لیوا حاجی زادە فەرماندە هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران لە ڕێپێوانەکەی تاراندا بەشدارییان کرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆڕەپانە مەزنەکەی ئازادیی تاران لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی بەشدار لە جەژنی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەشدارییان لە ڕێپێوانی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا کرد.
ئامادەبوونی گەنجان دیمەنێکی دیکەی بە ڕێپێوانەکەی ئەمساڵ بەخیشیبوو.
ئەم بەشدارییە لە کاتێکدا کە دوژمنان دڵیان بە ئاژاوەگێڕییە شکستخواردووەکەی ئەمساڵ خۆش کردبوو، جارێکی دیکە شکست و سەرشۆڕیی بۆ ئەوان سەلماند و ئەوەی بە جیهان پیشاندا کە ئێرانی ئیسلامی و ئەم گەلە مەزنە درێژە بە ڕێگای پێشکەوتنی خۆیان لە ژێر سێبەری ئاڵا بەرز و شەکاوەکەیدا دەدەن./.