بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایک ڕیان لە بەڕێوەبەرانی باڵای ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی وتی کە بڕیارە هاوکارییەکان لە ڕێگای دۆبەی ڕەوانەی سوریا بکرێت.
ناوبراو وتی کە جیهان سوریای لەبیرکردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی وتی: ڕاستە کە بومەلەرزە سرنجی جیهانی بۆ سوریا گەڕاندووەتەوە بەڵام ملیۆنان کەس ساڵەهایە لەم وڵاتەدا تووشی قەیرانن، ئەمە قەیرانێکی لەبیرکراوە./.