بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە بەم شۆڕشەی ئێران، گەلانی جیهان لە گەڵ چەندین دەستەواژەی نوێی وەک خۆڕاگری و بەرخۆدان و ڕوبەڕوبونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی ئاشنا بوون.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرچاوەی بەرەی خۆڕاگری لە شۆڕشی ئیسلامی ئیراندایە.
وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا ستایشی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە عێراق کرد و وتی کە لە پاش شەڕی دووەمی جیهانی شتی وا ڕووی نەداوە.
شمەری وتی کە لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش بنکەی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران کۆنتڕۆڵ کرا کە ئەوەش هەنگاوێکی کەم وێنە لە ئاستی جیهاندا بووە.
ناوبراو وتی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا لە هەر شوێنێک شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و ڕژێمی زایۆنیستی و داگیرکاری هەبێت، بێگومان دەستی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدا دەبینرێت./.