بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مائۆ نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە لە سەدا 80 ی نەوتی سوریا لە لایەن ئەمریکاوە تاڵان دەکرێت.
ناوبراو داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کرد کە بە هۆی قەیرانی بومەلەرزەوە لە زووترین کاتدا سزاکانی سەر سوریا هەڵبگرن و ڕێگای گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەم وڵاتە ئاسان بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاری سوککردنی بەشێک لە سزاکانی سوریای بۆ ماوەی 6 مانگ دەرکردووە و وەزارەتی دەرەوەی سوریاش لە بەرامبەردا ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕیارە هیچ کات ڕواڵەتی دڕندانەی ئەمریکا لە داژیەتیکردنی سوریا و خەڵکەکەی ناگۆڕێت./.