بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو چالاکییەدا کە ئەمڕۆ هەینی لە قودسی داگیرکراو وەک تۆڵەیەک لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا کرا، 2 زایۆنیست کوژران و 7 ی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی فەڵەستینییەک بە ئۆتۆمبێل هێرشی کردە ژمارەیەک زایۆنیست لە نزیک وێستگەیەکی پاس لە قودسی داگیرکراو.
سەرچاوە تەندرووستییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕەوشی تەندرووستی بریندارەکان ناجێگیرە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان لە ئارادایە./.