بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مائۆ نینگ لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە بالۆنە سیخوڕییەکە لە ئاسمانی ئەو وڵاتە، وتی: سەبارەت بەو بالۆنە پەکین بەردەوام زانیارییەکانی خۆیی بڵاو کردەوە و چوونی بۆ ئاسمانی ئەمریکا بە ئەنقەست نەبووە و بابەتێکی کۆنتڕۆڵنەکراو بووە.
ناوبراو ڕەتیکردەوە کە بالۆنە چینییەکە بۆ سیخوڕی ڕەوانەی ئاسمانی ئەمریکا کرابێت و وتی کە لێدوانی ئەمریکییەکان بە پێی زانیاری هەڵە بووە.
مائۆ نینگ وتی کە لێدوانی ئەمریکییەکان بۆ شەڕی هەواڵگریی ئەو وڵاتە لە دژی چین دەگەڕێتەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەزانێت کام وڵات لە پێگەی یەکەمی سیخوڕی و چاودێریکردنی ڕەوشی وڵاتانی دیکەدایە./.