بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری سوریا وتی: سوریا چەند کاتژمێر پاش ڕوودانی بومەلەرزەکە داوای لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاژانسەکانی سەر بەم ڕێکخراوە، کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سور و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کرد کە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی دیمەشق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم کارەساتە بە پێی پێوەری چالاکییە مرۆڤدۆستانەکان بکەن، ئەمەش پیشان دەدات کە ئێمە هاوکاری سەرجەم وڵاتان قبووڵ دەکەین بە مەرجێک بە سیاسی نەکرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە هاوکارییەکانی ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا قبووڵ دەکەین بەڵام ئەوان سەرەڕای داواکارییەکانی سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سور لە تەواوی وڵاتان بۆ هاوکاریکردنی سوریا، پێشنیاری هیچ هاوکارییەکیان نەکردووە. ڕۆژئاوا بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریستان لە ناوچە داگیرکراوەکان هاوکاری دەکات، لە پلەی یەکەمدا ئەوان هاوکاری داعش، بەرەی نوسرە و کڵاو سپییەکان دەکەن و هیچ گرنگییەک بە ناوچەکانی دیکەی سوریا نادەن کە زۆرینەی خەڵکی تێدا نیشتەجێیە.
ڕاوێژکارەکەی بەشار ئەسەد وتی کە ژمارەیەک لە وڵاتانی دۆستی سوریا لەم کارەساتەدا هاوکاری ئێمەیان کردووە./.