بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق عێزەدەین وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیکردەوە کە چالاکییەکەی ڕۆژی هەینیی قودس جارێکی دیکە ئەوەی پیشاندا کە گەلی فەڵەستین پێداگری لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری تا کۆتایی داگیرکاری و ڕیشەکێشکردنی داگیرکاران لە ناوچەکانی فەڵەستین دەکات.
ناوبراو هەروەها جەختیکردەوە کە شاری قودس بووەتە هێمای خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران و چالاکییەکەی ئەمڕۆش ئەوەی سەلماندووە کە ڕێگای خۆڕاگری تا لەناوبردنی داگیرکارانی تاوانبار بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی جیهادی ئیسلامی وتی کە ئەم چالاکییە کاردانەوەیەکی ڕەوایە لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە دژی گەل و پیرۆزییەکانی فەڵەستین و هەڵگری ئەم پەیامەیە کە داگیرکاران لە مەڵبەندە مێژووییەکەی فەڵەستین هیچ کات ئاسایشیان پارێزراو نابێت./.