بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە میانەی بەسەرکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی دووشەممەی ڕابردوو لە حەلەب، وتی: دەوترێت وڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگییان بە بارودۆخی مرۆیی داوە، ئەمە ڕاست نییە و بارودۆخی سیاسی بوونی هەیە و هیچ گرنگییەک بە بارودۆخی مرۆیی نەدراوە.
ناوبراو وتی: هەستی مرۆیی لای وڵاتانی ڕۆژئاواش بوونی نییە، نە لە ئێستا و نە لە ڕابردوودا و نە لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی مۆدێڕن، نە دوای ئەو و نە پێش خۆی، کۆلۆنیالیزم 600 ساڵ بەر لە ئێستا لە سەر بنەمای کوشتن، دزی و تاڵانکردنی گەلان دامەزراوە.
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: هەوموو هەوڵێک دراوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵک و بەڵێن بە سورییەکان دەدەم تا دەتوانم بێ وەستان کار بکەم، سورییەکان 12 ساڵ خۆڕاگرییان کردووە و پابەندی بەها و سەروەرییەکانی وڵاتی خۆیان بوون./.