بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی 10 ی شوبات لە تویتێکدا بە ئاماژە بە پاڵپشتی ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە گرووپی تیرۆریستی مونافقین، ڕایگەیاند: پاڵپشتی 165 ئەندامی کۆنگرێس لە گرووپی تیرۆریستی مونافقین، جارێکی دیکە پەیوەندی زۆر قووڵی دەسەڵاتی ئەمریکای لە گەڵ تیرۆریزم سەلماندەوە.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە کە جێی سەرسوڕمان نییە، ئەمریکا پێکهێنەری گرووپی تیرۆریستی داعشە و ئەم گرووپە تیرۆریستییە وەک ئامرازێک بەکار دێنێت و ئێستاش لە کەڵک وەرگرتن و بەکارهێنانی بکوژانی 17 هەزار ئێرانی هەست بە شەرمەزاری ناکات.
ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بڕیارێکدا وێڕای دووبارەکردنەوەی تۆمەتی بێ بنەما لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاڵپشتییان لە گرووپی تیرۆریستی مونافقین کردووە./.