بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تێدرۆس ئادهانۆم شەوی هەینی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە لە ڕێگادایە بەرەو سوریا و جەختیکردەوە کە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی پاڵپشتی لە چاودێری ڕەوشی تەندرووستی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکات.
لە هەمان کاتدا کەناڵی جزیرەی قەتەر لە سەر زاری سەرۆکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند کە بومەلەرزەکە کارەساتێکی گەورەیە و وڵاتانی جیهان دەبێت هاوکاری سوریا بکەن./.