بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕێوڕەسمەدا محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، وێڕای بەخێرهاتنی میوانان، ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاش شۆڕشی ئیسلامی و لە بوارە جیاجیاکان دا.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندی بەهێزی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق وتی: ئێمە خاڵی هاوبەشی مێژووییمان لە گەڵ عێراق هەیە و ڕووداوە سیاسییە کاتییەکان ناتوانن کاریگەری لە سەر ئەم پەیوەندییانە دابنێن.
لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا عەبدوڵڵا عەلیاوایی نێردەی سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامی پیرۆزبایی لەتیف ڕەشیدی خوێندەوە کە تێیدا جەخت لە سەر هاوکارییەکانی ئێران بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر کرابووە./.