بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شۆڕشی ئیسلامی ئێران ” گەورەترین گۆڕانکاری ستراتیژی ” و ” هۆکاری لەناوچوونی خەونی ئیسرائیلی گەورە ” بووە. ڕژێمی زایۆنیستی بە وەدەرنانی سوپای میسر وەک گەورەترین سوپای عەرەبی لە هاوکێشە سەربازییەکان و هەروەها دەرکردنی قاهیرە لە گۆڕەپانی سیاسیی بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیستەکان پاش واژۆکردنی ڕێکەوتنی سازشتی ناسراو بە ” کەمپ دەیڤید ” ویستی ئەوەی هەبوو لە بیرۆکەی خۆڕاگری بە تەواوی ڕیشەکێش بکات تا وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بە تایبەت گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستینی بە تەواوی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە فەرمی بناسێنن.
گۆڕەپانەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیناریۆیە ئامادە کرابوو و وەک چۆن کە ” ئەفرایم هلیفی ” سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرای کرد، چەندین کۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی ئەو ڕژێمە و سعوودیە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە سەر ئەم پرسە بەڕێوەچووە.
بەڵگە ئاشکرابووەکانیش باس لەوە دەکەن کە پەیوەندییەکانی مەغریب لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هێندە بەرەوپێشچوونی هەبوو کە ناوەڕۆکی دانوستان و وتووێژی کۆبوونەوەکانی لوتکەی عەرەبی لەو وڵاتە، ڕاستەوخۆ دەدرایە ڕژێمی زایۆنیستی.
لە سودانیش ئاماژەکان باسیان لەوە دەکرد کە نوێنەرانی پارتی ئۆممەی ئەو وڵاتەش ویستی خۆیان بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاندبوو، لە بەر ئەوەی کە لە بەرامبەر ئەگەری هاتنی دەسەڵاتی ” جەمال عەبدولناسر ” لە میسرەوە بۆ سودان هەستیان بە مەترسی دەکرد و لە هەمان کاتدا مۆساد بە نهێنی بە داگیرکردنی ناوچەیەکی گەشتیاری لە کەناراوەکانی دەریای سور، 18 هەزار لە دانیشتووانی ئەسیوپیای بە قاچاخی بۆ فەڵەستینی داگیرکراو گواستەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لەو کاتەدا بیری لەوە دەکردەوە کە لە دەستی وڵاتانی گەورەی عەرەبی ڕزگار بووە و هەندێک لەوان لە ڕێگای پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، هەندێکی دیکە بە پەراوێزخستن و هەندێک لە ڕێگای پەیوەندی نهێنی و هاوئاهەنگی هەواڵگرییەوە لە سەر ڕێگای خۆی بە لاوە بنێت. ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها هەوڵی ئەوەی دەدا کە بە پەراوێزخستنی ئەو وڵاتانە دەتوانێت خۆڕاگری لە ناو ببات. لەم هەلومەرجەدا شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی بە دەست هێنا و سەرجەم پیلان و نەخشەی ئەوانی هەڵوەشاندوە و گۆڕانکارییەکی ستراتیژیی لە بەرە جیاجیاکان دابین کرد.
لە ڕاستیدا شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئامانج و پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە ئاسیا و کەنداوی فارس لە ناو برد و گیانێکی نوێی خستە جەستەی گرووپەکانی خۆڕاگرییەوە، بەردەوام پاڵپشتیی لەوان کرد و لە ئەنجامی ئەمەش گرووپەکانی خۆڕاگری بوونە چقڵی چاوی ڕژێمی زایۆنیستی و شۆڕشی ئیسلامی ئیرادە و هێزێکی گەورەی بە گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین بەخشیوە.
شۆڕسی ئیسلامی ئێران، ستراتیژ، ئایدۆلۆژیا و دەسکەوتەکانی لە ناوچەکە بووە هۆی ئەوەی کە ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە هەموو جۆرە شەڕێکی سیاسی، ئابوری یان ڕۆشنبیری ڕوبەڕوی کۆماری ئیسلامی ئێران ببێتەوە. ڕەوتی ستەمکاری جیهانی هەروەها هەوڵێکی بەردەوام و هەمەلایەنەی بۆ پەراوێزخستن و پیشاندانی ڕواڵەتێکی پێچەوانە لە ئێرانی ئیسلامی دەستپێکرد کە تا ئێستاش بەردەوامە.
بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو پیلان و بەربەستانەی دوژمنان، شەمەندەفەری شۆڕشی ئیسلامی بەردەوام لە ڕێگای خۆی بە پاڵپشتی لە خۆڕاگری، سەرجەم پیلان و پرۆژەکانی ئەمریکا و زایۆنیستەکانی لە ناوچەکە تووشی شکست کردووەتەوە.
سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕاستیدا ئاوابوونی خۆری ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە ناوچەکە بووە و خۆڕاگری بووەتە هێمای ڕووناکی و بە دڵنیاییەوە کە هەر ڕووناکییەک تارماییەکان لە ناو دەبات./.