بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی زیانلێکەوتووی بومەلەرزەکەی دووشەممەی ڕابردوو، لە شاری حەلەبی سوریا ئامادە بوو.
پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی دووشەممەی ڕابردووی سوریا، بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هاوخەمی خۆیان بۆ گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە دەربڕی.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وەک یەکەم وڵات گەمارۆکانی ئەمریکای لە دژی سوریا شکاند و هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکانی لە ڕێگای ئاسمانییەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد./.