بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە بە بۆنەی کارەساتی بومەلەرزەکەی دووشەممەی ڕابردوو، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە کاتی تەنگانەدا لە گەڵ سوریا بووە و ئێستاش بۆ هاوکاریکردنی بەپەلەی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە ئامادەیی هەیە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریاش وێڕای دەستخۆشی لە هاوخەمیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، داوای ئەوەیکرد کە وڵاتەکەی لە بواری هاوکاریکردن و فریاگوزاریی خێرا بە لێقەوماوانی بومەلەرزە بەهێزەکە کەڵک لە ئەزموونەکانی ئێران وەربگرێت./.