بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا هێشتا 24 کاتژمێر بە سەر کارەساتی بومەلەرزەکەی باشوری تورکیا تێپەڕ نەبووە، ئامارەکان پیشان دەدەن کە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو ڕووداوە ڕووی لە بەرزبوونەوەی زیاترە.
ناوەندە فەرمییەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا 2 هەزار و 316 کەس بە هۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لە دەست داوە و 13 هەزار و 310 کەسیش بریندار بوون.
هەروەها 7 هەزار و 840 کەسیش لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەکاندا ڕزگار کراون.
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندە فەرمییەکانی تورکیا، لەو شارانەی کە بومەلەرزەکەی تێدا ڕووی داوە، 6 هەزار و 217 خانوو ڕووخاوە./.