بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ، وتی: هەواڵی کارەساتی دڵتەزێنی بومەلەرزەکەی باشوری تورکیا، من و حکومەت و گەلی ئیرانی تازیەبار کردووە و بەم بۆنەوە هاوخەمی خۆم بە ئێوە و حکومەت و خەڵکی ئازیزی تورکیا بە تایبەت بنەماڵەی قوربانیان و زیانلێکەوتووان ڕادەگەێنم و لەم هەلومەرجە دژوارەدا لە گەڵ گەل و حکومەتی تورکیا دەمێنینەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆمار، ڕێکخراوی مانگی سوری ئێران بۆ هاوکاری تەواو و پێدانی هاوکاری پێویست ئامادەیی هەیە. لەم پێناوەدا ئەمشەو تیمی پزیشکی و فریاگوزاری ڕێکخراوەکە بۆ ڕزگارکردنی زیانلێکەوتووان دەگاتە تورکیا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆتاییدا داوای بەخشینی بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە کرد و هیوای خواست کە بریندارەکان بە زووترین کات چارەسەریان بۆ بکرێت، هەروەها هیوای بەختەوەریشی بۆ گەلی تورکیا خواست./.