بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی سوریا چەندین وێنەیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە یەکەم فڕۆکەی هەڵگری هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە گەیشتووەتە دیمەشق.
باسم مەنسور سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانیی سوریا ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر 11 و 50 خولەکی شەوی دووشەممە، فڕۆکەی هاوکارییەکانی ئێران گەیشتووەتە دیمەشق.
هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران 45 تەن پێداویستی دەرمانی، خۆراکی و تەندرووستی بووە.
باڵیۆزی ئێران لە سوریا ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکان بەردەوام دەبێت./.