بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێنری کسینجەر وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە تووشی کەلێن و نەبوونی یەکڕیزی ناوخۆیی بووەتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و قەیرانەکانی ئێستا، تووشی نەبوونی یەکڕیزی بووەتەوە.
کسینجەر وتی: ئەمڕۆ ئێمە تووشی کەلێنی ناوخۆیی و بێ پلانی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بووینەتەوە، سەبارەت بەوەی کە کێین و بۆ چی شەڕ دەکەین و بۆ ئێمە دژوارە کە ئەو یەکڕیزییە ناوخۆییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە و قەیرانەکانی بەردەم بە دەست بێنینەوە.
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەهێزبوونی چین، هەلومەرجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی ئۆکرانیا لە گەورەترین کێشە و قەیرانەکانی ئێستای بەردەم واشنتن و جیهانن./.