بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سولێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میانەی بەسەرکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەم وڵاتە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە پاش بومەلەرزەکە تا ئێستا 28 هەزار هێزی سەربازی بۆ ناوچەکان گواستراونەتەوە.
ناوبراو وتی کە لە هەمان ساتە سەرەتاییەکانەوە پرۆسەی هاوکاریکردنی لێقەوماوان دەستیپێکردووە.
سویلۆ وتی کە ئەم بومەلەرزە و قوربانییەکانی بە گەورەترین کارەساتی مێژووی تورکیا دادەنرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند کە دۆخی کەشوهەوا وایکردووە کە پرۆسەی هاوکارییەکان لە هەندێک ناوچە تووشی ئاستەنگ ببێت./.