بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی دووشەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، هاوخەمی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بۆنەی کارەساتی بومەلەرزەکەی سوریا بە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها پەیامی هاوخەمی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گەل و حکومەتی سوریا ڕاگەیاند و وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکانە بۆ سوریا.
وەزیری دەرەوەی سوریاش ستایشی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد کە بەردەوام لە قۆناغە جیاجیاکاندا لە گەڵ گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە بووە./.