بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری ئەمڕۆ سێ شەممە 7 ی شوبات لە ڕێوڕەسمێکدا جەختیکردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باشترین دۆخی دۆستایەتی، برایەتی، هاوکاری و یەکگرتووییدان.
ناوبراو وتی: هێزی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژانی سەرەتایی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاستێکدا بوو کە تەنیا لە سەدا 5 ی پێداویستییەکان لە ناوخۆی وڵات بەرهەم دەهێندرا بەڵام ئەمڕۆ زیاتر لە سەدا 90 ی پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوخۆوە دابین دەکرێت.
فەریق باقری وتی: پێشکەوتنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاستێک گەیشتووە کە وڵاتێک ڕۆژگارێک بچووکترین کەرەستە و چەکی نەبووە بەڵام ئەمڕۆ چەک و کەرەستە سەربازییەکانی داواکارییەکی زۆری لە سەر ئاستی جیهان هەیە.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەڕەشە دەکات بەڵام دەزانێت کە هێزی جێبەجێکردنی ئەو هەڕەشانەی نییە و لە نێوان وڵاتان و گەلانی بەرەی خۆڕاگریدا گەمارۆ دراوە و ئەمەش بە بەرەکەتی شۆڕشی ئیسلامی و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێزی لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنیستی دابین دەکرێت./.