بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد ئۆکتای ئەمڕۆ دووشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە بومەلەرزەکەی باشوری تورکیا بە گوڕی 7.4 پلەی ڕێختەر تا ئێستا بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی 284 کەس و 2 هەزار و 323 کەسیش بریندار بوون.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە هۆی بومەلەرزەکەوە 1710 بینا بە تەواوی ڕووخاون و ڕێژەی ڕووخانەکانیش زۆرە.
تورکیا بۆ ماوەی یەک هەفتە لە 10 پارێزگا پشووی خوێندنی ڕاگەیاندووە./.