بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی بە ئاماژە بە بومەلەرزە بەهێزەکەی سوریا و تورکیا وتی: هاوخەمی خۆمان بۆ گەل و حکومەتی سوریا و تورکیا ڕادەگەێنین، داوای سەبر و پشوودرێژی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەکەین و هیوای شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ناوبراو وتی: بە پەیوەندییەکی زۆر باش کە لە گەڵ بەرپرسانی سوریا و تورکیا هەیە، ئەگەر پێویست بکات دامەزراوە تایبەتەکانی ئێران بە دڵنیاییەوە ئەرکی مرۆیی، ئەخلاقی و ئیسلامی خۆیان لە چوارچێوەی مافی دراوسێتی و پەیوەندی دۆستانە بە جێ دێنن./.