بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە شەهیدبوونی حەوت هاووڵاتی فەڵەستینی لە باشوری ڕۆژئاوای ئەریحا، جەختیکردەوە کە سەرەڕای کوشتن و تاوانی دڕاندانەی زایۆنیستەکان، خۆڕاگری وەک کاریگەرترین هێزی گۆڕەپانەکە دەمێنێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کەتیبەکانی عێزەدەین قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس لە گەڵ سەرجەم تێکۆشەران و شۆڕشگێڕانی فەڵەستینی تا کاتی دەرکردنی داگیرکاران درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس هەروەها ڕایگەیاند کە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی خۆرئاوا دەبێتە سزایەکی دژ بەوان.
ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند کە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەرەسەندنی شۆڕشی گەلی فەڵەستین سەرکەوتوو نابێت و دوژمن ڕووی ئارامی و سەقامگیری بە خۆوە نابینێت./.