جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

44 ساڵ شکۆ و شانازی، لە گەڵ خەڵکێک کە هەمیشە سەرکەوتوون

جام کوردی – سەرەڕای کێشە و بەربەرستەکانی 44 ساڵی ڕابردوو کە لە سەر ڕێگای شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا بووە، ئێرانی ئیسلامی لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە بە ناسینەوەی توانا ناوخۆییەکان و گۆڕینی کێشە و قەیرانەکان بە دەرفەتی گەشە و پێشکەوتن، بە هۆی ڕێبەرێکی بەهێز و گەلێکی یەکگرتوو بەردەوام براوەی گۆڕەپانە جیاجیاکان بێت.

شوبات 5, 2023
in ڕاپۆرت, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شۆڕشی 44 ساڵەی ئێران، ئەگەرچی گەنجە بەڵام ڕێگایەکی پڕ لە کێشە و قەیرانی لە بەردەم گەشەسەندنی خۆیدا بڕیوە. وەڵامی ئەم پرسیارە کە ئێران لە پاش شۆڕشی ئیسلامی چۆن بە سەر ئەم کێشانەدا زاڵ بوو، لە ڕەهەندە جیاجیاکان و بە گێڕانەوەی کەسایەتییەکانی جیهان بەردەوام باس کراوە. لەم ڕاپۆرتەدا هەوڵ دەدەین تا گرنگترین ڕەهەند و پێوەرەکانی زاڵبوون بە سەر کێشەکانی چوار دەیەی ڕابردوو لە زمانی شارەزایان و شرۆڤەکارانی ڕۆژئاوای ئاسیا ببیسین کە سەردانی ئێرانیان کردووە یان لە گەڵ ڕاستییەکانی ئێرانی پاش شۆڕشی ئیسلامی ئاشنایەتییان هەیە.

یەکێک لە گرنگترینی ئەو ڕەهەندانەی کە بە تێڕوانینی میدیاکان و شارەزایانی جیهان کاریگەرتر بووە، هەڕەشە سەربازییەکان لە دژی ئێرانە. ئەم ڕەهەندە کاتێک گرنگ بوو کە شەڕێکی گەورە و بەربڵاو لە دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستیپێکرد، شەڕێک کە ئێرانی ئیسلامی ناچار بوو بە توانا و ئیمکانیاتی سەربازیی سنورداری ئەو کاتە ڕوبەڕوی ببێتەوە. ئەگەرچی ئێران لە سەرەتای شەڕەکەدا لایەنگر و چەک و کەرەستەی سەربازیی عێراقی نەبوو بەڵام بە چەندین فاکتەری گرنگی وەک یەکڕیزی ناوخۆیی بە سەر هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیدا زاڵ بوو و بەرگریی لە دەسەڵات و سەروەری و خاکەکەی کرد.

مێژووی شەڕی هەمەلایەنەی دوژمنان لە دژی ئێرانی ئیسلامی، هێندەی تەمەنی شۆڕشی ئیسلامییە. ئەم شەڕە بە دەسدرێژی سەربازی سەدام دیکتاتۆرە لەناوچووەکەی بەعس دەستیپێکرد و دواتر بۆ گەمارۆ و سزای ئابوری و شەڕی میدیایی گۆڕدرا.

نهێنی سەرکەوتنی ئێران ئەوەیە کە پیلان و ئامانجەکانی دوژمنان دەناسێت

” موئەید عەلی “ توێژەر و شارەزای کاروباری ناوچەکە ڕایگەیاندووە کە لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)، کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام هەڕەشە و مەترسی زۆری لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئەمنی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری لە سەر بووە، ئامانجی هەموو ئەوانەش، ڕووخانی دەسەڵاتێک بووە کە بە پشت بەستن بە دەنگ و پاڵپشتی خەڵک دامەزراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو کێشە و مەترسییانە لە شەڕی هەشت ساڵەوە دەستیپێکرد و تا هەڕەشەی وەک گەمارۆی ئابوری و ئاژاوەگێڕییەکانی چەند مانگی ڕابردوو بەردەوام بوو. سەرجەم هەوڵی دوژمنانی ئێران لە میدیاکانی ڕۆژئاوا و عەرەبی ئەوە بووە کە دۆخی ئێران بە پێچەوانەوە پیشان بدەن و بڵێن کە ئازادییەکان و مافی گەلی ئێران زەوت کراوە و ئەوان لە دۆخێکی خەراپدان.

موئەید عەلی سەبارەت بە ڕاستییەکانی ئێران ڕایگەیاند: مانگێک بەر لە ئێستا لە ئێران بووم و چەندین کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنم هەبوو، کەشی ئارامی بازاڕەکان، ناوەندە گەورەکانی پایتەخت و ژمارەیەکی زۆر خەڵکم لە مەزارگە پیرۆزەکان بینی. داهێنانی ئێرانییەکان تەنیا لە درووستکردنی شارەکاندا نەبووە، ناوەندەکانی بەرگریم بەسەرکردەوە و ئەوەم بینی کە لە پیشەسازی بەرگریدا پێشکەوتنی زۆر کراوە، جێی شانازییە بۆ من کە وڵاتێکی ئیسلامی بەم ئاستە لە توانا و پێشکەوتن گەیشتووە.

ئەو توێژەرەی جیهانی عەرەب سەبارەت بە ئەنجامی توێژینەوەکانی ڕایگەیاند: بەرهەمی سەرجەم توێژینەوەکانم ئەوەیە کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڕەشەکانی کردووەتە دەرفەت، زیاتر لەوەش کە سەرکەوتووانە کێشەکانی کردووەتە سەرچاوەی هێز ئەوانی لە پێناو سەرکەوتندا بەکار هێناوە. ئێستا سەرچاوەی هێز لە ئێراندا دەبینرێت کە دوژمنان و بەکرێگیراوەکان لەم هێز و دەسەڵاتە دەترسن. دەسکەوتەکانی ئێران بە هۆی ڕێبەرێکی مەزن و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لە لایەن بەرپرسانی باڵا و بەهێزبوونی دامەزراوەکانی حکومەتەوە مسۆگەر بووە و نهێنی سەرکەوتنیان ئەوەیە کە پیلانەکانی دوژمنان دەناسن و لە سەر شکستی سەرجەم ئەو پیلانانە، هاوڕا و هاوئاهەنگن.

بەهێزبوونی ئێران لە دڵی قەیرانەکان، ڕێگایەکی دژوار بەڵام ئەنجامێکی شکۆمەندانە

” قاسم غەراوی “ شرۆڤەکارێکی دیکەیە کە سەبارەت بە ڕێگاکانی تێپەڕاندنی قەیرانەکان لە لایەن شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە ڕایگەیاند کە شۆڕشی ئیسلامی سەرەڕای سەرجەم ئەو کێشە و قەیرانانە کە هەبووە لە ڕێگایەکی ڕاست و درووستدایە، ڕێگایەک کە خاڵێکی بەهێزی هەیە و ئەویش بووەتە ئەزموونێکی تایبەت و نوێ بۆ ئێرانێکی بەهێز کە لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیهان حسێبی بۆ دەکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە سەردانەکەم بۆ تاران سەبارەت بە وەڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا ئێران پاش شۆڕشی ئیسلامی وڵاتێکی بەهێز بووە یان نیە، بەوە گەیشتم کە کۆماری ئیسلامی ئێران هێزێکی گەورەی ناوچەکەیە و بە هۆی هەبوونی یەدەکی زۆری نەوت و غاز پێگەیەکی باڵای لە ئاسایشی وزەی نێودەوڵەتی و هەروەها ئابوری جیهاندا هەیە. زیاتر لەمەش هێزی مووشەکی و ئەوەی کە ئێران ڕایگەیاندووە دەستی بە مووشەکی بالستی سەروی دەنگ گەیشتووە، ئەمەش پێمان دەڵێت کە ئێران هێزێکە لە بەرامبەر هەڕەشەکان پاشەکشەی نەکردووە و بەردەوام بەرەو پێشەوە دەڕوات.

ئەو شرۆڤەکارەی کاروباری ناوچەکە هەروەها ڕایگەیاند کە ئەگەر لە من سەبارەت بە ئێران پرسیار بکەن، دەڵێم کە ئەم گەلە سەرەڕای گەمارۆکان، بەوەی کە لە بازاڕەکاندا لە بواری پیشەسازی، خۆراک و دەرمان هەیە، ژیان بە سەر دەبەن. گەلی ئێرانم وەک گەلێکی خاوەن شارستانیەت و گەشەسەندوو بە قووڵاییەکی مێژوویی و خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و پیلانە نێودەوڵەتییەکان بینی کە بە هەبوونی ڕێبەرێکی مەزن بەرەو لوتکەی سەرکەوتن، ئازادی و سەقامگیری دەڕۆن، درووشمی ئێرانییەکانیش سەرکەوتن تا سەرکەوتنە.

یەکڕیزی و خۆشەویستی خەڵکی ئێران بۆ وڵاتەکەیان، هێزێکی گەورەیە

” موفید سەعیدی “ شارەزای دیکەی کاروباری ناوچەکە سەبارەت بە تێپەڕاندنی قەیران و کێشە گەورەکان لە لایەن ئێرانەوە ڕایگەیاند: دەبێت ڕێز لەم خەڵکە بگیرێت کە لە بەر وڵاتەکەیان لە بەرامبەر سەرجەم زلهێزەکان و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی ڕاوەستاون تا وڵاتێک بونیاد بنێن کە لە ڕووی پیشەسازی، کشتووکاڵ، بازرگانی و هێزی سەربازییەوە ڕکابەری ئەو زلهێزانە بکات، ئەو خەڵکەی کە بژاردەی پێشکەوتنیان هەڵبژارد تا شۆڕشێکی گەنجی 44 ساڵە بگاتە ئام ئاستە.

موفیدی ڕایگەیاند کە خۆشەویستی خەڵکی ئێران بۆ وڵاتەکەیان بە پاڵپشتی لە ڕێبەری و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و قەیرانەکان، خاڵێکی گرنگی دیکەیە کە دەبێت باس بکرێت. ئێرانییەکان شانازی بە شوناس و بیر و بڕوای ئائینی خۆیانەوە دەکەن، شانازی بە مێژووی دەوڵەمەندی خۆیانەوە دەکەن و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەوڵ دەدەن. سەبارەت بە ڕێبەری ئێران دەبێت ڕاستییەک بڵێم کە من ئەوانم وەک کەسێک نەبینیوە کە ژیانێکی شاهانەیان هەبێت بەڵکوو هەستم بەوە کرد کە وەک باوکێکن خزمەت بە منداڵەکانی دەکات و لە ڕێگای سەقامگیری و مسۆگەرکردنی داهاتووی ئەوان هەنگاو دەنێت. لەو کاتەدا بوو کە بەو ڕاستییە گەیشتم کە هۆی سەرکەوتن و پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەوڵی یەکگرتووی خەڵک و سەرکردەکانیە بە پێی ڕێزی بەرامبەر./.

Previous Post

کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووتری پاکستان

Next Post

20 ساڵ لە پاش درۆ گەورەکەی کۆڵین پاوڵ

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ئاسیا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

حوزه‌یران 5, 2025
Next Post
20 ساڵ لە پاش درۆ گەورەکەی کۆڵین پاوڵ

20 ساڵ لە پاش درۆ گەورەکەی کۆڵین پاوڵ

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020