بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەواڵی چاوپێکەوتنی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسی ئابوریی ڕاگەیاند.
بە وتەی سەحاف، لەو چاوپێکەوتنەدا چەندین دۆسیەی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ کراوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی ناوچەکەش بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشە و ئەمەش دەبێتە هۆی پتەوبوونی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق./.