بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیشتووانی شاری خەرتوم پایتەختی سودان، رۆژی یەک شەممە 5 ی شوبات، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سەردانەکەی ئیلی کوهن وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو ڕژێمە ڕژانە سەر شەقامەکان.
خۆپێشاندەرانی سودانی ئیدانەی هەر چەشنە ئاشتی و دانوستانێکیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کرد و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئەو ڕژێمە بە خیانەت ناو برد.
بەشداربووانی ئەو خۆپێشاندانانە ڕایانگەیاند کە فەڵەستین بۆ فرۆشتن نییە، خەرتوم خیانەت لە قودس ناکات و ئەقسا بووەتە بیر و بڕوای ئێمە.
لایەنە سیاسییەکانی سودانیش جەختیان کردووەتەوە کە بڕیارەکەی حکومەتی ئەم وڵاتە بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی فەرمی لە گەڵ تەل ئەبیب، ڕەتدەکرێتەوە و گەل و لایەنە سیاسییەکانی سودان درێژە بە پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین و چارەسەری دادپەروەرانەی دەدەن و دژی هەر چەشنە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکن لە گەڵ ئەو ڕژێمە./.