بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولعەزیز بن سەلمان لە کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە سەر بازاڕی وزە، وتی: سەرجەم سزاکان، سنوردارکردنەکان و نەبوونی وەبەرهێنان دەگاتە کەمبوونی سەرچاوەکانی وزە، لە کاتێکدا کە ئێمە پێویستمان بە وزە دەبێت.
ناوبراو وتی: سعوودیە هەوڵی ناردنی گازی شل بۆ ئۆکراینا دەدات، ئەم غازەش بۆ بەکارهێنانی ماڵان دەبێت.
وەزیری وزەی سعوودیە هەروەها سەبارەت بە وانەکانی بازاڕی وزەی ساڵی 2022 ی جیهان وتی: گرنگترین بابەت ئەوەیە کە وڵاتانی دیکەی جیهان متمانەیان بە ئۆپێک پڵەس هەبێت.
عەبدولعەزیز بن سەلمان وتی: ئێمە گرووپێکی بەرپرسیار لە وڵاتانین، سەرجەم بابەتە پەیوەندیدارەکان بە بازاڕی نەوت و وزە دەخەینە سەبەتەیەک بەڵام پەیوەندیمان بە کاروباری سیاسییەوە نییە./.