بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیلی کوهین وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ڕەنگە لەمساڵدا ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دوو وڵاتی دیکە واژۆ بکەین، سعوودیە دەزانێت کە ئیسرائیل بۆ ڕیاز هاوبەشێکە نەک دوژمن.
وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە لە وەزارەتی دەرەوە شەش تا حەوت وڵاتمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دیاری کردووە.
ناوبراو وتی: ڕێکەوتنی ئاشتی لە نێوان سعوودیە و ئیسرائیل لە بەرژەوەندی هەر دوو لایە، سعوودیە دەزانێت کە بەرەوپێشچوونی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل بۆ ئەم وڵاتە بەرژەوەندی ئابوری و ئەمنی هەیە./.