بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتی کە شانازی بەو گەنجانەی فەڵەستینەوە دەکەین کە بەوپەڕی بوێرییەوە لە بەرامبەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی خۆڕاگری دەکەن.
ناوبراو وتی کە بە تێکۆشانی گەنجانی خۆڕاگری، داگیرکارانی زایۆنیست لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان شکستیان هێناوە.
وتەبێژی حەماس وتی کە پەرەسەندنی خۆڕاگری لە شار و گوند و کەمپی ئاوارەکان لە کەرتی خۆرئاوا پیشان دەدات کە شۆڕشە مەزنەکەی ئێمە تا کاتی مسۆگەربوونی ئامانجەکانی خۆی و گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی بەردەوام دەبێت./.