بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی عێراقی ڕایگەیاندووە کە سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری دەگاتە بەغدا.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە گەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە شاندێکی حکومی و نوێنەری چەند کۆمپانیایەکی ڕووسی لە گەڵ لاوڕۆڤ دەبن و هەر دوو وڵات تاوتوێی چەند ڕێکەوتنێک لە بواری نەوت و غاز و ئاسایش و سەربازی دەکەن./.