بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کاراکاس لە گەڵ تارق عیسامی جێگری سەرۆک کۆمار و وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا کۆبووە و پرسی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتیان لە بواری وزەدا تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پتەوکردن و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ ڤەنزوێلا کردەوە و داوای ئەوەیکرد کە بەربەست و کێشەکانی بەردەم هاوکارییەکانی تاران – کاراکاس چارەسەر بکرێت.
وەزیری نەوتی ڤەنزوێلاش لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە ئەزموونی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری وزە و تەکنیکی، داوایکرد کە وڵاتەکەی کەڵک لەو ئەزموونانە وەربگرێت و جەختیکردەوە کە هاوکارییەکانی ئێران و ڤەنزوێلا لە بواری وزە دەتوانێت پێگەی جیهانیی هەر دوو وڵات بەرز بکاتەوە./.