بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەمیر کابولۆف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان بە ئاژانسی سپۆتنیک ی ڕاگەیاند کە عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی چەند کۆبوونەوەیەکی دوو و چەند قۆڵی سەبارەت بە دۆسیەی ئەفغانستان سەردانی مۆسکۆ دەکات.
ناوبراو وتی کە کۆبوونەوەکان پەیوەندییان بە دۆخی ئەمنی ئێران لە پاش هێرشەکەی ئەسفەهانەوە نییە./.