بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕێکەوتنی سودان و ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە: ئێمە ئەم بڕیارە بە لادان لە هەڵوێستی مێژوویی و بنەڕەتی گەلی سودان دەزانین کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتدەکەنەوە و پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین، ئامانج و مافەکان و شوناسی ئیسلامی و عەرەبیی قودس و مزگەوتی ئەقسای پیرۆز دەکەن.
حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوەی سودان دەبێتە هۆی زیاترکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین.
بزوتنەوەی حەماس جەختی لە سە ڕەتکردنەوەی پیلانی سازشت کردووەتەوە و داوای لە سەرکردەکانی سودان کردووە کە لەم ڕێگا هەڵەیە پاشگەز ببنەوە، ئەو ڕێگایەی کە تەنیا لە بەرژەوەندی داگیرکاران دەبێت و ئامانجەکەشی لەناوبردنی یەکڕیزی ئیسلامییە./.